ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كاریگەری كەم گەشەكردنی مێشكی منداڵ چییە ؟؟

كەمكاركردنی غودەی سایرۆید لە منداڵاندا كاتێك كە تەنها لە چەند هەفتەو مانگی سەرەتای تەمەنیاندان پێویستە زوو دەستنیشان بكرێت و چارەسەری دەستپێبكرێت، چونكە هۆرمۆنی سایرۆید یەكێك لە هەرە گرنگترین كارەكانی بریتییە لە بەشداری كردن لە گەشەكردنی مێشكدا. ئەمەش هۆكارە بۆ ئەوە كە هەر كاتێك تەنانەت كەمترین گومانیش هەبوو بۆ هەبوونی ئەم حاڵەتە پشكنین ئەنجام بدرێت.

لە هەندێك ووڵاتدا هەموو منداڵێك لە چەند ڕۆژی سەرەتای تەمەنیدا ئەم پشكنینەی بۆ ئەنجام دەدرێت.

كەم گەشەكردنی مێشك واتا منداڵەكە لە داهاتوودا وەك پێویست زیرەك نابێت،

جگە لەوەی كار لە گەشەی منداڵ دەكات تەنانەت كاریگەری لەسەر پێست و ڕووخساریش درووست دەكات هەر وەك ئەوەی لە وێنەكەدا دیارە، ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت.

(د. زانیار هیوا فەریق – پسپۆری نەخۆشییەكانی منداڵان)

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنی باینجان چی بەسەر جەستەت دەهێنێت؟

lana

فستق یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات

lana

چوار خواردنەوە بۆ توشبووانی نەخۆشییەکانی جگەر

lana