ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەتوانن بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان بكەن

سەرجەم دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەرێمی كوردستان دەتوانن لە ڕێگەی پڕكردنەوەی فۆڕمی خوارەوە، بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی عێراق بكەن.

دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ماڵپەڕی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیەنێت بە مەبەستی بەشداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بۆ ساڵی 2024 وەک بژمێڕ (عداد).

ماڵپەری ئاماژە پێکراو لە ڕۆژانی (6، 7 و 8) ئەم مانگە کارا دەکرێت بەمەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی، بەپێ سنووری نیشتەجێبوون لەسەر ئاستی (گەڕەک یان گوند).

لە ماڵپەرەکەدا ڕێنمایی و مەرجی پێشکەشکردن خراوەتە ڕوو، هەموو دەرچوویەکی (زانکۆ و پەیمانگاکان) بە ویستی خۆیان دەتوانن فۆڕم پێشکەش بکەن.

ئەم هەوڵەی وەزارەتی پلاندانان لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ ئەنجامدانی کاری مەیدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان کە لە ڕۆژانی 16-17-18-19 ئەم مانگە دەست پێ دەکات.

پێشکەشکار دەبێت لە سنووری نیشتەجێبوونی خۆی و تەنها یەکجار فۆڕم پێشکەش بکات، وە مەرج نییە هەموو پێشکەشکارێک ناوی بگەرێتەوە وەک بژمێر، چونکە بەپێی پێداویستی و ژمارەی دیاریکراو لەسەر ئاستی گەڕەک و گوند دەستنیشانی پێشکەشکاران دەکرێت.

دواتریش دەستەی ئاماری هەرێم و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگا و ئیدارەکان بەپێی ژمارەی پێویستی دیاریکراو، لەسەر ئاستی گەرەک و گوند و ناحیە و قەزا، ڕاگەیاندن دەکرێت بۆ ناوەکان لەهەمان ماڵپەرەوە.

ئەمەی خوارەوە لینكی ماڵپەڕەكەیە بۆ خۆتۆماركردن :-

https://census-job-krd.com

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرمی ئافرەتێك لە زێی گەورە دۆزرایەوە

گوران

ڤێتنام… بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 300 کەس بوونە قوربانی

یاسین

ڕاگەیندراوێک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە، لە بارەى ئامارەی پشووی سەری ساڵی “2025”

دڵشاد