ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

موقتەدا سەدر چەند ڕێنماییەکی نوێی دەداتە سەرایا سەلام

یاریدەدەری چەکدارانی سەرایا سەلام، ڕایگەیاند، ڕێنماییان لە موقتەدا سەدرەوە پێگەیشتووە و ئاراستەی سەرایا سەلامی کردووە، کە خۆیان لە هەڵگرتنی چەک لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەدوور بگرن و ڕاوێژ بە مەرجەعی ئایینی و ژیرمەندەکان بکەن لە ئەگەری تووشبوونی عێراق بە هێرش و دەستدرێژی دەرەکی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی ئاداری 2025، تەحسین حەمیداوی یاریدەدەری چەکدارانی سەرایا سەلام لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، “یەکێک لە ڕێنماییەکانی ڕێبەری ڕەوتی شیعە، موقتەدا سەدر، خۆبەدوور گرتنە لە لێدوانی تائیفی، چونکە ئەمە لێکەوتەی ترسناکی دەبێت و زیان بە عێراق دەگەیەنێت،”
هەروەها لە ڕێنماییەکانی موقتەدا سەدر هاتووە، “بەهەموو شێوەیەک بەکارهێنان و هەڵگرتنی چەک لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق قەدەغەیە، چونکە چارەنووسی میللەت و گەلەکەی لەلایەن تاکەکان یان گرووپێکەوە دیاری نەکراوە.”
موقتەدا سەدر لە ڕێنماییەکاندا باسی لەوەش کردووە، “ئەگەر عێراق تووشی دەستدرێژی دەرەکی بوو، پێویستە بگەڕێیتەوە بۆ مەڕجەحە ئاینییەکان و ژیرمەندەکان و نەگەڕێێنەوە بۆ لای گەندەڵکاران و ستەمکاران نەکەین.”
ئەم ڕێنمایانەی ڕێبەرەکەی ڕەوتی شیعە، لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەەوە، ئەمەش لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمەمریکایە بۆ سەر حووسیەکانی یەمەن و هەروەها کۆتایی هێنان بە ئاگربەستی ئیسرائیل و حەماس و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کە لەدوێنێ سێشەممەوە بەسەدان کەس کوژراون و برینداربوون.
لەکاتی دووبارە دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، موقتەدا موقتەدا سەدر لە پلاتفۆرمی ‘ئێکس’ گوتی “هەموو ئەمانەی دەبێتە هۆی فرۆشتنی فەڵەستین، بۆ ئەوەییە زایۆنیزم بتوانێت بە ئاسانی و بە هاوکاری ئێرە و ئەوێ بێتە ناو خاکی ئیسلام و عەرەبەکانەوە، بۆئەوەی بتوانێت بگاتە سنوورەکانی عێراق، پەشیمانیش لەو کاتەدا هیچ سوودێکی نابێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەكرێت

سەڵاح

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل: هەر کەسێک زیانمان پێبگەیەنێت کۆتایی پێدەهێنین

سەڵاح

بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ غه‌ززه‌ ، سوپای ئەمریکا دەرچەیەکی دەریایی داناوە

سەڵاح