لە پارێزگای دیوانیە، لە کۆگایەکی دەرماندا 41 هەزار پارچە دەرمانی هۆشبەر ئاشكرا دەبێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق، بڵاوی كردەوە: “تیمێکی هاوبەش لە بەشی پشکنین و سکاڵا لە بەشی تەندروستیی دیوانیە و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو لە پارێزگاكان، توانییان دەست بەسەر کۆگایەکی دەرمانی ساختەدا بگرن، كە بەناوی دەرمان مادەی هۆشبەری تێدا بووە.”
ئاشكراشی كردووە، لە كۆگاكەدا نزیکەی 41 هەزار پارچە حەبی هۆشبەر حەشاردرا بوو.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەش داوە: “هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست گیراوەتە بەر بۆ دەستبەسەرداگرتنی مادە هۆشبەرەكان و ڕەوانەکردنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەسەڵاتی دادوەری.”