ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎هەڵسەنگاندنی مانگانە بۆ یادادشتنامەی لێکتێگەیشتن کرا

‎ئەمڕۆ ١٢ی ئاداری ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی عبدالخالق بابیری بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکان و لیوا روکن بەختیار محمد سدیق ئەمینداری گشتی و ڕاوێژکارانی وەزارەت و جێگرانی سەرۆکی ئەرکان، کۆڵۆنێڵ راب براندستێتەر فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان و مێجەر توماس ستوفەر بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بە وەکالەت و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا، هەڵسەنگاندنی مانگانە بۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کرا.

‎لەو کۆبوونەوەیەدا، هەڵسەنگاندنی مانگانە بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی برگە و خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کرا و جەخت لە خێراکردنی هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە بە پێی پلانی ستراتیژی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان کرا.

‎ستافی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتیان کردەوە؛ کە پلانی وەزارەت هەنگاوی باشی برێوە و بە بەرپرسیارییەتیەوە کار بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەپرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکان دەکرێت و ئاماژە بەوەشدرا؛ کە بە پشتیوانی دۆستان لە ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان، هێزی پێشمەرگە لەژێر سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دوو ناوچەی سەرکردایەتی سەربازی و ۱۱فیرقەی پیادەدا چالاک بکرێت و ئەم هەنگاوانەش بەدەستهێنانی بەشێکی بنەرەتیە لە ئامانجەکان لە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ بنیاتنانی سوپایەکی یەکگرتوی نیشتیمانی کە دواجار دەبێتە نەخشە ڕێگایەک بۆ گەیشتن و بەدەستهێنانی ئایندەی چاوەڕووانکراوی وەزارەتی پێشمەرگە، “وەزارەتی پێشمەرگە بەپێی ئەو نەخشە ڕێگایەی کەلەسەری ڕێککەوتووە لە گەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کار بە تەواوی برگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دەکات”.

‎لەلایەن خۆیانەوە، تیمی ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، دڵخۆشی خۆیان بەهەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە نیشاندا و رایانگەیاند: بەگرنگیەوە لە هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم دەڕوانن بۆ جێبەجێکردنی برگەکانی یاداشتنامەکە، هاوکات ئاماژەیان بەوەدا کە بەهاوبەشی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ پێشمەرگە دەتوانن خێرایی بە پرۆسەی چاکسازی پێشمەرگە و پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزەکان بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە گوژمەی ( 90 ملیار دینار ) دەستکرا بە پڕۆژەی چاككردن و تەواوكاریی دووسایدی نوێی ماوەران – میراوە

یاسین

رێكخراوا بۆرسیبا یا نێڤده‌وله‌تی ل جنێف به‌رهه‌ڤی بۆ هاریکاریكرنا كه‌رتێ ساخله‌میا دهۆکێ نیشاندا

سەڵاح

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى گشتاندنێک لەبارەى دامەزراندنى وانەبێژان دەردەکات

یاسین