عارف عادل قائیمقامی کەلار رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا دڵەڕاوکێ لە لایەن هاووڵاتییانی شاری کەلار بە تایبەت خاوەن ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر دروست بووە، کە سێ ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر سوتێنراوە و وە هەوڵی سووتاندنی سێ ئۆتۆمبیلی تری درابوو.
وتیشی، “خۆشبەختانە توانیمان بە هەوڵی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ئەوکەسە دەستگیربکەن کە ئەو کارەی کردووە و لە لێکۆڵینەوەکان دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.”
ئاشکراشیکرد، ئەو کەسەی دەست گیر کراوە، هاوڕێیەکی تری لە گەڵ دابوو ، بەڵام ئەو کەسەی ئۆتۆمبیلەکانی سوو*تاندووە ئێستا دەست گیر کراوە.
شیاوی باسە دوێنێ سێ شەممە، “دەزگای میدیایی خواکوڕک” لە راپۆرتێکی ڤیدیۆییدا باسی لە سوو*تانی نائاسایی بارهەڵگرەکانی کەلار لە لایەن دەستێکی نادیارەوە کردبوو، کە بریتی بوون لە 11 تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی.