ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەرێوەبەری گەشتوگوزاری ئاكرێ بۆ ئاژانسی هەوالی زاگرۆس : نەورۆزی ئەمسال جیاواز دەبێت

بەرێوەبەری گەشت و گوازری قەزای ئاكرێ دەلێت نەورۆزی ئەمسال جیاواز دەبێت بە شێوەێكی فراوانتر لە سالەكانی رابردوو بەڕێوە دەچێت وە هەموو ئامادەكارییەكان كراون بۆ ئەم بۆنیە چونكە ئاكرێ وەكوو پایتەختی نەورۆز ناسێنراوە هەربۆیە نەورۆژی ئاكرێ جیاوازە .

ئەندازیار ئەمین بەرێوەبەری گەشت و گوزاری ئاكرێ بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند كاتێك سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سالی رابردوو سەردانی قەزایی ئاكرێ كرد ئەو شارەی بە پایتەختی نەورۆز ناساند لەو كاتەوە ئامادەكارییەكانمان د٣ستپێكرد بۆ ئەمسالیش نەورۆزێكی جیاواز لەشاری ئاكرێ دەبینین خەلكێكی زۆر بەشداری تێدا دەكات و فراوانتر بەڕێوە دەچن .

ئەندازیار ئەمین گوتیشی نوێنەر و كونسولگەری ولاتان بانگێشت كراون بەشداری لە نەورۆزی ئەمسال دەكەن وە خەلكێكی تری دەرەوەی هەرێمی كوردستان سەردانی ئاكرێیان كردووە بۆ بەژداری لە ئاهەنگەكانی نەورۆز .

بەرێوەبەری گەشت و گوزاری ئاكرێ گوتیشی دوای بانگی شێوان ئاهەنگەكە دەستپێدەكات ئاگر هەلدەكرێت و بەرەو بەرزایەكانی ئاكرێ دەرۆن وەلەگەل ئەوەشدا چەندین یاری ئاگرین ئامادەكراوە و دەتەقێنرێن وە لە رووی ئەمنیەوە ئامادەكاریێكی تەواو كراوە بۆ پاراستنی سەرجەم ئەو كەسانەی سەردانی ئاكرێیان كردووە بۆ ئاهەنگەكانی نەورۆز .

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆلار دابەزی

یاسین

ڕیال مەدرید هەرا دەنێتەوە

یاسین

بە بڕیاری مەسرور بارزانی هاوكاریی دارایی بەسەر 3 هەزار و 500 هاووڵاتیی ئێزدی دابەش دەكرێت

یاسین