ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراقی رۆژی سێ شه‌ممه 18/3/2025 نووسراوێكی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان كردووه به پشت به‌ستن به ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومڕه‌ی سعوودیه كه له 12/3/2025 ده‌رچووه داوا ده‌كات كه مه‌رجی ته‌مه‌ن له پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ به‌سه‌ر حاجیاندا جێ به‌جێ بكات به‌جۆرێك ئه‌و حاجیانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی حه‌فتا ساڵییه‌وه ڕێگه به له %7 یان ده‌درێت له كۆی گشتی حاجیانی عیراق حه‌ج بكه‌ن.
له نووسراوه‌كه‌دا ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراق داوا له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان و هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق ده‌كات كه ده‌ست بكه‌ن به جێ به‌جێ كردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومڕه‌ی سعوودیه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كه ده‌بێت تاوه‌كوو رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 27/3/2025 ته‌واو بكرێن.
ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراق له به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا داوا له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مساڵ 2025 له پشكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رووی حه‌فتا ساڵییه‌وه رێگه‌یان پێ ده‌درێت حه‌ج بكه‌ن ته‌نها (358 ) سێ سه‌د و په‌نجا و هه‌شت كه‌سن و ژماره‌ی زیاتر له‌وه كه ته‌مه‌نیان سه‌رووی حه‌فتا ساڵیه‌وه‌یه دواخستنی ناچارییان بۆ ده‌كرێت بۆ حه‌جی 2026 .
دوای پێگه‌یشتنی ئه‌و نووسراوه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی ئه‌نجامدا به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه ( شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی) به ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی (م. حسام ا‌لدین یونس) و سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رانی دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه و لێپرسراوی سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ گه‌یشتن به رێگه چاره‌یه‌ك تاوه‌كوو رێنماییه‌كانی سعوودیه جێ به‌جێ بكرێن له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتیان.