ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/20، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز و کونسولی گشتی و دیپلومات و نوێنەر و نێردەی دیپلوماسیی وڵاتان لە عێراق و هەرێم و بەشداریی هەزاران هاونیشتمانی و گەشتیار، کەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە پایتەختی نەورۆز (قەزای ئاکرێ) بەڕێوە دەچێت.