ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زانکۆی میری لۆمانۆسەف بەشی زمانی کوردی دەکاتەوە

ئەمڕۆ 20ی ئاداری 2025 لە میانەی سەردانی شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مۆسکۆ سەردانی زانکۆی میری لۆمانۆسەڤ یان کرد و چاویان بە بەڕێز دکتۆر مایا ئەمیری و ئەلێگ خریسانفۆڤ توێژەر و بڕیاردەری کۆلێژی زانستی زمان و کەلتوور ئاسیای ناوەراست و قەفقازیا.

شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێکهاتبوو لە د. نەوزاد محمد عزیز، ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە و د. هەڤال نزارکی، لەو دیدارەدا باس لەو کۆنفرانسەکرا لە مانگی ڕابردوو ئەنجامدرا لەبارەی پرس و مێژووی کورد و ئەدەبی کلتوری کوردی لەژێر ناونیشانی سیاسەت و کلتور. جێگای ئاماژە پێدانە کە ئەو بەشەی زانکۆی میری مۆسکۆ لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا کۆنفرانسەکەیان رێکخستبو و کە ئامانج لێی گرنگی دانە بە ئەدەب و کلتوری میللەتان و لەنێویشیاندا کولتوری کوردی. کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی کوردی دەکرێتەوە و گرنگی زیاتر بە زمان و مێژوو و کولتوری کوردستان دەدات.

شایەنی باس بێت زانکۆی میری لۆمانۆسەڤی مۆسکۆ یەکەمین زانکۆیە لەسەر ئاستی رووسیا، وەتەمەنی ئەم زانکۆیە ٢٧٠ ساڵە. شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەناوی مەکتەب و بەرپرسی مەکتەبەوە پاڵپشتی بۆ ئەو بەشە دووپاتکردەوە و خۆشحاڵیی خۆیان پیشاندا بۆ ئەو کارە پیرۆز و گرنگە و بە بایەخەوە لێی دەڕوانن و بەو بۆنەیەشە تابلۆی شارەکانی هەرێمی کوردستانی پێشکەش بە بەشی ئاسیای ناوەراست و قەفقازیا لە زانکۆی میری مۆسکۆ کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیژنا بلند یا پیشەسازی و بەرھێنانێ ب سەروکاتیا پارێزگارێ دھۆکێ کۆمبوو و (١٨) پرۆژە پەسەندکرن

سەڵاح

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

دەزگای هەواڵگریی تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی پەکەکەی لە قامشلۆ راگەیاند

یاسین