گوته‌بێژی یه‌كێتی زانایانی ئاینی له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند به‌پێی به‌دواداچوونمان بۆمان ده‌ركه‌وتووه زه‌كاتی سه‌رفیتره له هه‌رێمی كوردستان به پێی دواین ئاماری ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێم ده‌گاته 13 ملیار دینار .
مەلا عەبدوڵا شێركاوەیی گوتەبێژی یەكێتیی زانایانی كوردستان رایگەیاندووه ،ئه‌گه‌رچی خه‌ڵكی موسوڵمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌متر پابه‌ندییه‌كانیان به دانی زه‌كات و سه‌رفیتره ده‌خه‌نه ڕوو ، به‌ڵام به‌پێی بریاری لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێم بڕی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر سه‌ر خێزانێك له كوردستان بۆ ئه‌مساڵ 2025 (سێ هه‌زار) دینار دیاری كراوه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه دابه‌شی سه‌ر ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم بكه‌ین به‌پێی دواین ئاماری عێراق كه گه‌یشته شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ئه‌وا كۆی بڕی پاره‌ی زه‌كاتی سه‌رفیتره ده‌گاته 13 ملیار دینار .
گوتەبێژی یەكێتیی زانایانی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، به‌داخه‌وه تا ئیستا ده‌زگایه‌كی ئاینی تایبه‌تمان نییه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره له كوردستان ، بۆیه ئه‌م بڕی زه‌كاته كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژاران دانانێت و ژیانیان ناگۆڕێت ، چونكه وێڕای زه‌كاتی سه‌رفیتره سه‌دان ملیار دینار زه‌كاتی خواپێداوانیش هه‌یه كه بتوانرێت ژیانی سه‌دان خێزانی هه‌ژاری پێ بگۆڕدرێت له كوردستان .