ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نوێبەری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە خوانێکی بەربانگی بۆ قوتابیانی کوردستان لەمۆسکۆ رێکخست

 

ئێوارەی 22ی ئاداری 2025، د. نەوزاد محمدعزيز ، نوێنەری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک
ئێوارە خوانێکی بۆ قوتابیانی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆ جیاوازەکانی رووسیا مۆسکۆ دەخوێنن، رێکخست.

دوایی بەخێرهێنانی قوتابیان، بەناوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆزی لە قوتابیان کرد .

هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە خوێندن بۆ خواستن، کەلەداهاتوو خزمەت بەخۆیان و کوردستان بگەینن .

رێنوێنی پێویستی پێشکەشکردن کەهەریەکەیان بالیوزی نیشتمانی خۆیانن و داوای لێکردن خۆشەویستی و یەکبوونیان کلیلی سەرکەوتنیانن هەم لەخوێندن و هەم لەبەهێزی نێوان خۆیان لەبەرامبەر قوتابیانی تری بیانی کەلە زانکۆکانی تری مۆسکۆ دەخوێنن.

دواتر ئامادەیی پیشاندا بۆ هەرسەرنج و تێبینی و داواکاریەک گەر هەیان بێت لە حوکمەتی هەرێم بەئامانەتەوە بگەیەنێت.

لە کۆتایدا قوتابیان خۆشحالبوون بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیان …..
سوپاسی د. نەوزاد محمد نوێنەری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان یان کرد و بۆ سەردان و بەسەرکردنەوەیان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێكی حكوومەت بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 گەیشتە بەغدا

سەڵاح

وەزیری پەروەردە قوتابخانەیەک لە گوندی دارەبەن دەکاتەوە

یاسین

ئیسرائیل دابەش‌کردنی سووریا بەسەر چەند کانتۆنێکدا تاوتوێ دەکات

یاسین