ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سێ سایلۆ تەواوكران و ئەمساڵ گەنم لە جووتیاران وەردەگرن

 

لە چوارچێوەی گرنگیدانی حكومەتی هەرێم بە كەرتی كشتوكاڵ، بۆ ئەمساڵ سێ سایلۆی تازە گەنم لە جووتیاران وەردەگرن و دوو سایلۆی تازەش دروست دەكرێن.

لەوبارەیەوە نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زۆری بە كەرتی كشتوكاڵ داوە و بە تایبەت لەم كابینەیەدا بایەخێكی زۆر بە دروستكردنی سایلۆ دراوە، بۆ ئەوەی بەرهەمی جووتیارانی تێدا هەڵبگرن و لە هەموو ناوچەكانیش سایلۆ دروست بكرێن، ئێستا سایلۆی قوشتەپە و سایلۆی گەرمیان و سایلۆی روڤیا تەواو بوون و ئەمساڵ ئامادە دەبن بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان.

هەر سایلۆیەك لەو سێ سایلۆیە 40 هەزار تۆن گەنم دەگرێت و ستافیشیان بۆ دانراوە بۆ ئەوەی سایلۆیەكان بەڕێوە ببەن، بۆیە ئەمەش یەكێكی ترە لە ھەنگاوەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ گرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ لە ھەرێمی كوردستان و ساخبوونەوەی بەرھەمی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی(١٢٦)ەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی.

گوران

سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاودەکاتەوە

دڵشاد

پرێمەرلیگ.. نیوکاسڵ دوو خاڵی گرنگی لە مانسیتی وەرگرت

یاسین