ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كەركووك.. ئەو تۆمەتبارانەی تەقەیان لە پزیشكێك كردبوو دەستگیركران

ئەو تۆمەتبارانەی شەوی رابردوو لە سەنتەری شاری كەركووك تەقەیان لە پزیشكێك كردبوو، دوای چەند كاتژمێرێكی كەم لە ئەنجامدانی تاوانەكە سەرجەم تۆمەتبارەكان دەستگیركران.

پۆلیسی كەركووك بڵاوی كردەوە: شەوی رابردوو لە نزیك شەقامی باڵەخانەی پارێزگای كەركووك، چەند كەسێك بە سواری ماتۆڕسكیل تەقەیان لە پزپشكێكی ددان كرد دوای ئەوەی لە نۆرینگە تایبەتییەكەی هاتبووە دەرەوە.

بڵاویشی كردەوە: دوای ئەنجامدانی تاوانەكە هێزەكانی پۆلیس راسپێردران بۆ دەستگیركردنی تاوانباران.

هەروەها بڵاوی كردەوە: دوای تێپەڕبوونی تەنیا 6 كاتژمێر توانرا تۆمەتباری سەرەك و تەقەكەرەكە دەستگیر بكرێت و دەستبەسەر ماتۆڕسكیلەكەش بگیرێت.

پۆلیسی كەركووك جەختیشی كردەوە كە لەگەڵ تۆمەتبارە سەرەكییەكە، دوو كەسی دیكەش دەستگیركران كە دەستیان هەبوو لە ئەنجامدانی تاوانەكەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دارەتوو.. شەقامێکی 20 مەتری بەدرێژایی 400 مەتر قیرتاوکرا

سەڵاح

وەزارەتی ناوخۆ چەند شوێنێكی فرۆشتنی سیمكارت دادەخات

یاسین

وەزارەتی بەرگریی تورکیا : سێ چەکداری پەکەکە کوژران

یاسین