ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بلینکن: ئەمەریکا له‌ ڕێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سوریا پابه‌نده‌

 

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ئەمەریکا پابەندە بە لە ڕێگریکردن لە داعش بۆ بنیاتنانەوەی تواناکانی لە سوریا و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکا وەک بەڵگەیەک بۆ ئەم پابەندبوونە خستە ڕوو.

بلینکن لە ڕێوڕەسمێکدا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی “داعش هەوڵدەدات ئەم ماوەیە بەکاربهێنێت بۆ دامەزراندنەوەی تواناکانی، بۆ دروستکردنی پەناگەیەکی پارێزراو.” بەڵام سوریش بوو لەسەر ئەویە کە ئەمەریکا ڕێگەی نادات.

بلینکن جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا چەندین بەرژەوەندی لە سوریادا هەیە، لەوانە ڕێگریکردن لە کۆچی بەکۆمەڵ، تیرۆر و دڵنیابوون لەوەی کە چەکی کۆمەڵکوژ نەچنە دەستی خەڵکی هەڵە. هەروەها جەختی لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە پارچەپارچەبوونی سوریا کردەوە.

بلینکن کەوتنی بەشار ئەسەدی بەستەوە بە لاوازبوونی تەرکیزی ڕووسیا بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و کردەوەکانی ئیسرائیل دژی ئێران و حزبوڵای هاوپەیمانی ئەسەد.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سوریا، ماثیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بڕیاری لابردنی ئەو بنکە سەربازییانە دەبێ لەلایەن گەلی سووریاوە بدرێت. بەڵام ڕەخنەی لە بوونی ڕووسیا لە سوریا گرت و گوتی ماوەی دەیەی ڕابردوودا زیانبەخش بوو.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كرد‌

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. میلان خۆی گەیاندە پێشەنگ و چاوی لە شکستی ڕکابەرەکانیەتی

یاسین

دوای ئه‌و بارانه‌ی هه‌رێمی گرته‌وه‌، بڕی باران بارین دیاری كرا

سەڵاح