سەماوە… کەسێکلە لە كاتی دزینی ئۆتۆمبێلێكدا كوژرا
ئەمڕۆ دووشەممە 23/12/2024، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای موسەنای باشووری عێراق، ڕایگەیاند، كە دزێك لە كاتی دزینی ئۆتۆمبێلێكدا لە سەماوەی ناوەندی پارێزگاكە، كوژرا.
وردەكاریی رووداوەكە بەو جۆرە بووە، لە سەنتەری شاری سەماوە، دزێك كە چەكی جۆری دەمانچە و بۆمبێكی پێ بووە، ڕێی لە ئۆتۆمبێلێك گرتووە و بە زەبری چەك خاوەنەكەی لە ئۆتۆمبێلەكەی هێناوەتە خوارەوە و ئۆتۆمبێلەكەی دزیوە.
ڕوونیش كراوەتەوە، كە دزەكە دوای دزینی ئۆتۆمبێلەكە و رۆیشتنی لە شوێنی رووداوەكە، ئەو بۆمبە بە خۆیدا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە، هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تەرمەكەیان بۆ پزیشكی دادی گواستەوە بۆ تەواوكردنی ڕێوشوێنە یاساییەكان.