ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بە هۆی پرۆژەی ڕووناکی نزیکەی 400 مۆلیدە لە هەولێر کوژێنراونەتەوە

 

بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت ، پڕۆژەی ڕووناکی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر پاکڕاگرتنی ژینگەی هەولێر هەبووە و لە ڕێگەی پرۆژەکەوە، 400 مۆلیدەی ئەهلییان لە هەولێر کوژاندووەتەوە.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەرپرسی نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسیوویەتی  “بە هۆی پرۆژەی ڕووناکییەوە نزیکەی 400 مۆلیدەی ئەهلی لە نێو گەڕەکەکانی هەولێر کوژێنراونەتەوە، کاریگەریی کوژانەوەی ئەو 400 مۆلیدە ئەهلییە لەسەر ژینگە، هاوشێوەی لابردنی 60 هەزار بارهەڵگرە لەسەر شەقامەکان.”

باسی لەوەشکردووە “نزیکەی پێنج هەزار مۆلیدەی ئەهلی لە سەرتاسەری کوردستان هەن، بەڵام کارپێکردنیان تا ئێرەیە و بەس، چونکە بەگوێرەی پلانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، تا کۆتایی ساڵی 2026، کارەبای هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێر.”

لە کۆتایی نووسینەکەشی عەزیز ئەحمەد جەختی لەوەکردەوە، تاوەکوو ئێستە نزیکەی 90 هەزار خانوو و شوێنی کار لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکییەوە، کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی قەتەڕ هاوکار و یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا

یاسین

دیمه‌شق… زیندانە ترسناكه‌كه‌ی سیدنایا شكێنرا و زیندانییان ئازاد كران

سەڵاح

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان کەمپینی هاریکاریکردنی لێقەوماوانی لافاوەکەی شاری دهۆکی راگەیاند

سەڵاح