ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی وەبەرهێنان لە نەوتی کوردستان

ماڵپەڕی ‘ئۆیل پرایس’ـی ئەمەریکی کە تەیبەتە بە هەواڵەکانی وزە، لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد، کۆمپانیا ڕووسیەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی بەوەبەرهێنان لە نەوت و غازی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش دا، ڕەنگە یەدەگی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 45 ملیار بەرمیل زیاتر بێت، لە کاتێکدا یەدەگی غازی سروشتی بە نزیکەی 200 ترلیۆن پێ سێجا مەزەندە دەکرێت کە دەکاتە 3%ـی یەدەگی غازی جیهان.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە، بەم دواییانە سێرگی تسێڤێلیڤ وەزیری وزەی ڕووسیا گوتیەتی، ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی و وەبەرهێنان لە نەوت و غازی هەرێمی کوردستان.

لە ساڵی 2017، کۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕووسی سێ ڕێکەوتننامەی گەڕان بەدوای نەوتی لە هەرێمی کوردستان ئیمزا کرد، کە لە پێنج بلۆکی نەوتی ناوچەکە پرۆسەی گەڕان دەکات، کە  یەدەگی نەوتی هەر پێنج بلۆکەکە بە زیاتر لە 670 ملیۆن بەرمیل خەمڵێندراوە.

ئاژانسی ‘تاس’ـی ڕووسیا لە زاری وەزیری وزەی ڕووسیا بڵاویکردەوە، یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت، ڕێگە بە کۆمپانیا ڕووسیەکان دەدات پڕۆژەکانیان لە ناوچەکە دەستپێبکەنەوە، کە پێشتر کۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕووسی هەندێک لە چالاکییەکانی بەهۆکاری ئەمنی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرتبوو.

گوتەبێژی ئەپیکور، مایڵز کاگینز، کۆبوونەوەی ئەم دواییەی بەغدای بە هەنگاوێکی باش بو لەبەرەوپێشەوەچوونی گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆریی جەیهانەوە.

لە ڕاپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، ساڵی 2017دا، سەرنجی خستە سەر کەرتی نەوتی عێراق، بەتایبەت کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، کە ئەوکات یەدەگی نەوتی هەرێم بە 4 ملیار بەرمیل خەمڵێندراوە. بەڵام دواتر ئەم ئامارە لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە پێداچوونەوەی بۆ کرا و یەدەگی نەوتی هەرێمی کوردستان بە 45 ملیار بەرمیل خەمڵێندرا.

سەبارەت بە یەدەگی غازی سروشتی هەرێم، بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی ئێستا لە 200 تریلیۆن پێ سێجا کەمتر نییە کەدەکاتە 5.67 ترلیۆن مەتر سێجا، واتە نزیکەی 3%ی یەدەگی غازی جیهان پێکدەهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌

سەڵاح

سەلوان مۆمیکا کوژرا

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نامه‌يه‌كى له‌ سه‌رۆك تره‌مپه‌وه‌ پێده‌گات

سەڵاح