ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (70) دۆلار و (85) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 77 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (67) دۆلار و (53) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 76 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی و نوری مالكی چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

یاسین

ئەو ئافره‌ته‌ی دوێنێ لە دەریاچەی دوكان خنكا ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێكی کەمی تۆمارکرد

سەڵاح