وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، هەڕەشەی سەپاندنی سزای توندی بەسەر ئێران‌دا ده‌كات و جەختی لەوە کردەوە کە گرتنه‌به‌رى ئه‌و ڕێوشوێنانە دەتوانێت ئێران بەرەو مایەپووچبوون ببات.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا کە میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردۆتەوە، ڕایگەیاندووە، “کەرتی نەوتی ئێران دادەخەین و ڕێگری لێدەکەین لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان”، جەخت لەسەر بەئامانجگردنی ئەو لایەنە ناوچەییانە کردەوە کە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی داهاتەکان بۆ تاران دەکەن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ عێراق.
وەزارەتەکە له ڕاگهیاندراوهكهیدا، ئه‌وه‌شى نووسیوه: “گەمارۆکان ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە سیستەمی دارایی جیهانی لەخۆدەگرێت”.، جەختیشی لەوە کردەوە کە پاڵنانی ئێران بەرەو مایه‌پووچبوون هەنگاوی یەکەمی ستراتیجی گەمارۆکانی سه‌ر تاران دەبێت.
ئەم هەڵکشانە لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تا دێت زیاتر دەبێتەوە، لە کاتێکدا تاران بەردەوامە لە بەرنامە سەربازییەکانی و پشتیوانیكردنى له میلیشیاكانى به‌ناو (به‌ره‌ى مقاوه‌مه)، ئەمەش وایکردووە ڕووبەڕووبوونەوەی ئابووریی نێوان هەردوولا لە هەموو کاتێک توندتر بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پێنجشەممەی ڕابردوو، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا مۆڵەتی لێخۆشبوونی بۆ كڕینی غازی ئێران لەلایەن عێراقەوە درێژ نەكردەوە و ڕای گەیاند: پێویستە چیدیكە عێراق غاز لە ئێرانەوە هاوردە نەكات.
هه‌روه‌ها ئەمریکا پلانێکی عێراقی بۆ هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە لە ڕێگەی ئێرانەوە ڕەتکردەوە. چاودێرانیش پێیانوایه له دوای كۆتاییهێنانی لێخۆشبوونی ئه‌مریكا له عێراق بۆ كڕینی كاره‌با له ئێران، هاوینی داهاتوو عێراق ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كه‌می كاره‌بای نیشتمانی ده‌بێته‌وه.