بەپێی راپۆرتی رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی سووریا، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) سێ درۆنی سوپای تورکیا لە دەوروبەری پردی قەرەقوزاق خستووەتە خوارەوە و نەیانهێشتووە بگەنە ئامانج.
ئەم رووداوە لە چوارچێوەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا لە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچەی کۆبانی ڕوویداوە.
هەروەها بەپێی بەڵگەکان، هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانەدا، تۆپخانەی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان گوندی “خروز” لە باشووری کۆبانی و دەوروبەری پردی ناوبراویان تۆپباران کردووە و بووەتە هۆی زیانی مادی لەو ناوچانە.