ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیەدە: داوای ئۆتۆنۆمی ناکەین و بەدوای دروستکردنی دەوڵەتی نوێوە نین

 

ساڵح موسلیم، گوتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە، ڕایگەیاند: داوای ئۆتۆنۆمی ناکەن و تەنها دەیانەوێت ئیدارەیەکی دادپەروەرانە لە سووریا هەبێت، هەروەها ئەوان بەدوای دروستکردنی دەوڵەتێکی دیکەوە نین.

موسلیم لە لێدوانێکی تایبەتیدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی تورکیا جەختی کردەوە، ئەوان لەسەر ڕاسپاردەی ئەمریکا ڕێکنەکەوتوون، بەڵکو خۆیان لە نێوخۆیاندا بڕیاریان داوە.

سالح موسلیم گوتی: “لەوانەیە سبەی ئەمریکا بڕیاری کشانەوە لە سووریا بدات، بۆیە پلانەکانمان بەگوێرەی ویست و داخوازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ناکەین.”

گوتەبێژی پەیەدە هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، زۆر پشت بە ئیدارەی ترەمپ نابەستن، بەڵام ئەمەش بەو مانایە نایەت هیچ ڕاوێژێکیان لەگەڵ نەکرێت.

سەبارەت بە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، موسلیم گوتی؛‌ئومێدیان بەم بانگەوازە هەیە. سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەند، ڕایگەیاند پابەندی ئەو هەشت خاڵەی نێوانیان دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی سوپاسى باڵيۆزى هيندستان ده‌كات

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ گۆڵبارانکرا و بایرنیش شکستی هێنا

یاسین

ئەندامانی سەرەکیی ئەنجومەنی ئاسایش ڕەخنەی توند لە بوونی هێزی کۆریای باکوور لە ڕووسیا دەکەن

سەڵاح