ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت قەرقاش نامەی ترامپی گەیاندووە و خامنەییش دەڵێت نەگەیشتووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند قەرقاش نامەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکای بە کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیاندووە.

هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی قەرقاش بۆ تاران و پشتڕاستکردنەوەی گەیاندنی نامەکەی ترامپ، عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک قوتابی ڕایگەیاند کە هێشتا نامەکەی ئەمریکای بەدەست نەگەیشتووە. خامنەیی هەروەها گوتی ئەوەی ئەمریکا داوای دانوستان دەکات، تەنیا بۆ هەڵفریواندنی ڕای گشتییە.

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی ٧ی ئادار لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە نامەیەکی بۆ ڕێبەری ئێران ناردووە. ترامپ جەختیشی کردەوە کە کێشەی ئەتۆمیی ئێران گەیشتووەتە خاڵی کۆتایی و تەنیا دانوستان، یان هێرشی سەربازی ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسپانیا بڕیاریدا بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت

سەڵاح

راگەیندراوێک لە یانەی هەولێرەوە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح