ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیەنراوێک لەوەزارەتی دارایی و ئابووریەوە

 

ئەمەش دەقی راگەیەنراوەکەیە:

لەگەڵ ئەوەی بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراومان ڕۆژی یەک شەممە ( ١٦ ) ی ئازار مووچەی مانگی شوباتی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت، بۆ ئەو بەڕێزانەی لەو ڕۆژەدا بەهۆی بەشداریان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن، ڕۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن و سەرجەم بانکەکانی سەر بەوەزارەتمان لە خزمەت کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەبن .

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری.

١٣ ی ئازاری ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت

یاسین

رووسیا و ئۆکرانیا 300 دیلیان گۆڕییەوە

یاسین

حکومەتی هەرێم هه‌واڵێك به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌

سەڵاح