کۆمپانیای چینیەکە ئەمڕۆ بەفەرمی (DeepSeek) ئەم دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە وا بریار بوو (١٧) ئەم مانگە وەشانی نوێ رابگینێت بە ناوەی (R2) بەلام دوادەکەوێت و ئەمەش بەکارهێنەرانی ئەم چاتبۆتەی نیگەران کرد چونکە بەتامەزرۆییەوە چاوەڕوانی ئەم مۆدێلە نوێیەن کە دەگوترێت لە بواری کۆدینگ و بیرکردنەوەی قوڵ بۆ زمانەکانی جگە لە ئینگلیزی و چەندین توانای تر زۆر بەهێزکراوە.