ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمەریکا هۆشدارییه‌كی توندی گه‌یانده‌ حەماس، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م بارمته‌كان ئازاد نه‌كات

دوێنێ هه‌ینی، کۆشکی سپی لە زاری دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکاوە هۆشداریی دایە حەماس کە ئەگەر ئەو گرووپە دەستبەجێ هەموو بارمتەکان ئازاد نەکات، ڕووبەڕووی لێکەوتەی قورس دەبێتەوە.

لە بەیاننامەیەکی کۆشکی سپیدا هاتووە ستیڤ ویتکاف، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێریک تراگەر، بەڕێوەبەری باڵای ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، پێشنیازێکیان پێشکەش کردووە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بۆ دوای مانگەکانی ڕەمەزان و جەژنی پەسح. بە وتەی ئەو دوو بەرپرسە ئەمەریکاییە، پێشنیازەکەیان دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ دانوستان لەسەر چوارچێوەیەک بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی.

بەپێی ئەم پێشنیازە حەماس، بەپێی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست، دەبێت بارمتە زیندووە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات لە بەرامبەر ئازادکردنی دیلە فەلەستینییەکان.

بە واتایەکی تر قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە درێژ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت بە دەستپێکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ فەلەستینییەکان.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها دەڵێت ئەمەریکا کار لەسەر دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی بەردەوام دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکانی کەرتی غەززە لە کاتی درێژکردنەوەی ئاگربەستدا.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی کۆشکی سپی، ئەمەریکا لە ڕێگەی هاوبەشەکانیەوە- میسر و قەتەر- بە تایبەتی بە حەماسی ڕاگەیاندووە، کە دەبێت بە زوویی پێشنیارەکە جێبەجێ بکات و ئادان ئەلێکساندەر، بارمتەیەکی ئەمریکی-ئیسڕائیلی دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە حەماس هەڵەیەکی “زۆر خراپ” دەکات کە پێی وایە کات لە بەرژەوەندی خۆیدا تەواو دەبێت. حەماس بە تەواوی ئاگاداری ئەو وادەیە کە دیاری کراوە و پێویستە بزانێت کە ئەمەریکا وەڵامی گونجاو دەداتەوە ئەگەر وادەی دیاریکراو تێپەڕێت.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان به‌شداری له‌ پرسه‌ى سه‌رۆكى ئێران کرد

یاسین

ئه‌عره‌جی: رێگە نادەین لە خاکی عێراقەوە هێرشبکرێتەسەر وڵاتانی دراوسێ

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. بایرن میونشن بە ڕیمۆنتادا و ئەنجامێکی گەورە سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین