ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەتەوە یەکگرتووەکان لە توندوتیژییەکانی بەرانبەر موسڵمانان نیگەرانە

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی بەکارهێنانی توندوتیژیی دژی موسڵمانان لە بەرزبوونەوەدایە و ئەوە جێی نیگەرانییە.

ئەو پەیامەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەتکردنەوەی ئیسلام، بڵاو کراوەتەوە.

ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی جیهان و نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژە بەوە دەکەن، ڕێژەی ڕەتکردنەوەی ئیسلام لەسەر ئاستی جیهان دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023،  زیادیان کردووە.

گۆتێرێس ئاماژەی بەوە کرد، زۆر نیگەرانین لەوەی ڕێژەی ڕەتکردنەوە و توندوتیژی دژی موسڵمانان زیادی کردووە، ئەوەش ڕەتکردنەوەیەکی ڕەگەزپەرستی و سیاسیەتی جیاکارییە لە هەمبەر مافی مافی مرۆڤ کە پەلی هاوێشتووە بۆ توندوتیژی.

هەواڵی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

هونەرمەندێکی ڕاپەری ئێرانی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم وڵاتەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا

سەڵاح