له ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان به‌عقووبه و به‌غدا، هه‌شت كه‌س بوونه قوربانی.
له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی ئاداری 2025، فارس عه‌زاوی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگی ته‌ندروستیی دیاله ڕایگه‌یاند، ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان به‌عقووبه و به‌غدا به‌دیاریكراوی له نزیك ناوچه‌ی غالبییه ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و حه‌وت كه‌سی تریش بریندار بوون و دوو له برینداره‌كان برینه‌كانیان سه‌خته و هه‌روه‌ها چوار له برینداره‌كانیش ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
گوتیشی، برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی شاری به‌عقووبه، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان.
ڕاشیگه‌یاند: “به‌هۆی زۆری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه له دیاله، به به‌ردامی تیمه پزیشكییه‌كان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان كه به‌هۆی خێرایی لێخورینه‌وه به‌شی زۆری ئه‌و ڕووداوانه ڕوو ده‌ده‌ن كه ساڵانه ده‌بنه هۆی مردنی هه‌زاران كه‌س.”