ئێوارەی ئەمڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/3/16 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ بەڕێز پاتريك دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووه‌وه.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی بەهێزکردنی هاوکاريى نێوانيان لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ى ڕەوشی گشتیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى سووريا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ستایش و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا له هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانى هه‌ردوولا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
لای خۆیەوە، به‌ڕێز باڵیۆزی فەرەنسا وێڕاى به‌بيرهێنانه‌وه‌ى قوربانييانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هه‌ردووكيانى لە پاراستنی سەقامگیری لە ناوچه‌که‌دا کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز يان برێم، کونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی کوردستان، ئاماده بوو.