ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

 

ڕۆژی دووشەممە 17ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریك دورێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە یان برێم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، ڕەوشی گشتیی عێراق و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەكانی ناوچەكە و هەروەها پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و هاتنی بەڕێز مەزلووم عەبدی و شاندی دەم پارتی بۆ لای سەرۆك بارزانی خرایە بەرباس و گفتوگۆ و، سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ پڕۆسەی چارەسەری ئاشتیانە لە توركیا دووپات كردەوە.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ئاماژە بە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی عێراق كرا. هەروەها جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا كرایەوە.

May be an image of 4 people, the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هەرێم بۆ سه‌ره‌خۆشی سه‌ردانی کونسولخانه‌ی ڕووسیای كرد

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

نەبەز عەبدولحەمید: پێمان راگەیاندراوە ئەمڕۆ غاز دەگاتە هەولێر

یاسین