ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گرژی لە سەرسنووری سووریا و لوبنان

 

سوپای لوبنان دەڵێت بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخی سەر سنوور، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەسەڵاتی سووریا بەردەوامن.

سوپای لوبنان ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەسەڵاتی سووریا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی ناوچەی سنووری بەردەوامن و بڵاویان کردووەتەوە، گوند و شارۆچکەکانی سەر سنوور ڕووبەڕووی هێرشێکی توند لە لایەن سووریاوە بوونەتەوە و یەکە سەربازییەکانیان وەڵامی سەرچاوەی هێرشەکانیان داوەتەوە.

جەختیشیان کردووەتەوە، دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشەکان ئێستا بێدەنگی لە ناوچەی سنووری بەردەوامە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئاڵۆزییەکانی سەر سنوور دوای کوژرانی سێ سووریایی ڕوویان داوە و دوای ئەوە ڕێکاری ئاسایشی گیراونەتەبەر و پەیوەندی لەگەڵ سووریا هەبووە.

وەزارەتی بەرگریی سووریا بڵاوی کردووەتەوە، میلیشیاکانی سەر بە حیزبوڵڵا لە نزیک بەنداوی زێتا لە ڕۆژئاوای حمس ٣ ئەندامی سوپای سووریایان ڕفاندووە و لەنێو خاکی لوبنان کوشتوویانن.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێم هەشت پرۆژەی جیاواز لە قەزای ئاکرێ جێبەجێ دەکات

سەڵاح

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ريكى كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

دۆلاری زیاتر خرایە بازاڕ

یاسین