ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی هەرێم : باران بارین و هەورە تریشقە هەیە

 

ئەمڕۆ چوار شەممە19- 03- 2025

کەش /ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت , لە ئەنجامی کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان ئەگەری باران بارین و هەورە تریشقە هەیە لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با بۆ سەرووی (35) کم لە کاتژمێرێکدا سەبارەت بە باران بارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان باران بارین هەیە لە کاتی جیا جیا, وە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری پروشکە باران هەیە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارینی مامناوەندو لێزمە باران دەبێت .
خێراى با /مامناوەند و چاڵاک ( 25 – 35 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با /ئاراستە گۆڕاو دەبێت .
پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ( 1 – 3 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە .
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت.

 

سبەی پێنج شەمە 20- 03- 2025

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچر پچر لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و بەشێک لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان ,وەلە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارینی مامناوەند دەبێت .
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەنزیکەی (3-5) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / 8 – 9 کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆک : 21 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان :26 پلەی سیلیزی

بەشی پێشبینی
2025-03-19

هەواڵی پەیوەندیدار

سوننه‌كان موحسین مه‌نده‌لاوی به‌ پێشێلیی ده‌ستوور و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی تۆمه‌تبار دەکرێت

سەڵاح

خەمیس خەنجەر: كشانەوەی پارتی لەپرۆسەی سیاسی عێراق دەخاتە مەترسییەوە

سەڵاح

راگەیەنراوی هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندروستی و پارێزگای هەولێر

دڵشاد