ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

برینداربوون و گیان لەدەستدانی دەیان کەس بەهۆی یاریی ئاگرین لە چوارشەممەسووریدا لە ئێران

سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران، جەعفەر میعادفەڕ، ڕایگەیاند: بەهۆی بەکارهێنانی یاریی ئاگرین لە ڕێوڕەسمەکانی چوارشەممەسووریدا، کە بەشێکە لە ئاهەنگەکانی پێشوازی نەورۆز، ٦ هەزار و ٤١٩ کەس لە سەرانسەری ئێران بریندار بوون و ٢١ کەس گیانیان لەدەست داوە. ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدا ڕوویانداوە کە خەڵکی ئەم وڵاتە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەم یادە جەماوەرییە دەکەن.
میعادفەڕ ئاشکرای کرد ئامارەکانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی پار، هەر لەم یادەدا تۆمار کرابوون، بەبەرچاوی زیادیان کردووە. بە گوتەی میعادفەڕ، ڕێژەی برینداران بە ٥٪ و ڕێژەی گیان لەدەستدان بە ٢٣٪ زیادی کردووە و ئەمەش نیگەرانییەکی زۆر‌ی لەبارەی سەلامەتیی هاووڵاتیان لەم جۆرە چالاکییانەدا بەدوادا هێناوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتن، وردەکاریی زیاتری لەبارەی دۆخی بریندارانەوە داوە و ئاماژەی بەوە کردووە تا ئێستا ١٩٥ کەس لە نەخۆشخانەکانی سەرتاسەری وڵات لەژێر چاودێریی پزیشکی دان و لە نێویاندا ٥٧ کەس لە بەشەکانی چاودێریی چڕداندا (ICU) چارەسەر دەکرێن. هەروەها ئەگەری زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکانیش بە تەواوی نەسڕاوەتەوە، بەهۆی بارودۆخی ناجێگیری هەندێک لە بریندارەکان.
ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە گفتوگۆی لەبارەی ڕێکارەکانی سەلامەتی و چۆنیەتی بەکارهێنانی یاریی ئاگرین لە چوارشەممەسووریدا بەرزکردووەتەوە کە ساڵانە بەشێکی گرنگی ئاهەنگەکانی پێش نەورۆز پێکدەهێنێت. دەزگاکانی پەیوەندیدار تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەبارەی چۆنیەتی کەمکردنەوەی ئەم جۆرە کارەساتانە بڵاونەکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەیاننامەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

سەڵاح

سەرکردەیەکی باڵای حەماس: ناتانیاهۆ بەرپرسیارە لە کوژرانی بارمتەکان

سەڵاح

ئێران سێ سفری سەر دراو لادەبات

سەڵاح