ئەمڕۆ پێنج شەممە20- 03- 2025
کەش / لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی رۆژهەڵاتی دەریایی سپی ناوەراست بۆ سەر ناوچەکەمان ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل نمە باران لە تەواوی ناوچە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی هەرێم کە لەناوچە بەرزەکان بەفریش دەبارێت وە لەکاتەکانی دوایی نیوەرؤ دەگۆرێت بۆ هەورە تریشقە و بروسکە کە هەردوو سەنتەری شاری سلێمانی و هەلەبجەش دەگریتەوە, وەهەروەها ئەگەری توزێکی سووک هەیە زیاتر لەناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم, لەکاتەکانی شەو کەشەکە تا کاتەکانی بەیانی هەینی تا رادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە. .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 25 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با /باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاو بە نزیکەی ( 4 – 6 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە .
مەوداى بینین /( 7 – 9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 4 -6 ) کم دەبێت
سبەی هەینی (نەورۆز) 21- 03- 2025
کەش/ ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت , لەگەل دابارین لەزۆربەی ناوچەکانی بادینان وە پارێزگای دهوک بەشێوەی نمە بارانی کەم کەم دەست پێدەکات لەگەل کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆکاریگەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی رۆژهەلات و پارێزگای سلێمانی وەهەروەها ناوچەکانی تری هەرێمیش بەشێوەى پچرپچر دەبارێت پاشان کاریگەری لاواز دەبێت تەنها ناوچە شاخاوویە سنووریەکان نەبێ بەفر بارینی کەم کەم بەردەوامی دەبێ بۆکاتەکانی درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە وە پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی نیوەرۆی دووەم رۆژی نەورۆز بەردەوامی ببێ پاشان کەشی هەرێم بەتەواوی سەقامگیر دەبێتەوە.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەنزیکەی (2-3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / ( 8 – 9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 4 -6 ) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان :21 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی
2025-03-20