له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌و ڕێگه‌یانه‌ی ده‌كه‌نه سه‌ر شوێنه گه‌شتیاری و سه‌یرانگه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/3/2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “بۆ بەرژەوەندیی گشتیی و لە پێناو ڕێکخستنی هاتوچۆ و کەم کردنەوەی جەنجاڵی، لە هەر سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز دا، بڕیار درا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە، لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکوو 12ی شەو، لەو ڕێگایانەی دەکەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگه‌کان، تاوەکوو پشووی جەژن کۆتایی دێت.”