بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2725، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانييان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامی و خۆشگوزەرانیدا بن.
سوپاسی خەڵکی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەم کە ئیرادەی بەهێزی گەلی کوردستان، وامان لێدەکات بەگەشبینیەوە لە داهاتوویەکی باشتر بڕوانین و ئومێدەوارین لە ئایندەیەکی نزیکدا، بتوانین حکومەتێکی نوێی بەهێز و یەکگرتوو پێکبهێنین و بە شێوەیەکی باشتر و شایستەتر، درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەمان بدەین و زیاتر خزمەتی گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین و وڵاتەکەمان بەرەو قۆناخێکی پێشکەوتووتر و گەشەسەندووتر ببەین.
نەورۆزتان پیرۆز بێت. خوای مەزن کوردستان و کوردستانییان بپارێزێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/3/20