سوپای ئیسرائیل کوژرانی ئوسامە تەباش، بەرپرسی هەواڵگری سەربازیی حەماس لە باشووری غەززەی ڕاگەیاند.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەنەدراوێکدا ئاماژەی داوە، دوێنێ هەینی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگرییان، بە هاوکاری دەزگای ئاسایشی گشتی کردووە، لە ئەنجامدا ئوسامە تەباش، بەرپرسی هەواڵگری سەربازیی حەماس لە باشووری غەززە و بەرپرسی یەکەی چاودێری و بەئامانجکردن کوژرا.
لە ڕاگەیەنەدراوەکەدا هاتووە، تەباش یەکێک بووە لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی حەماس، سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری و پلانی ئۆپەراسیۆنی بووە، هەروەها چەندین پۆستی سەرکردایەتی لە بزووتنەوەی حەماس هەبووە، لەوانەش فەرماندەی کەتیبە لە لیوای خان یونس، ئاماژەی بەوەش کردووە، بەشداری زۆرێک لە هێرشەکانی کردووە.