دوێنێ ھەینی سوپای سوودان دوای چەند ڕۆژێک لە شەڕ وپێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی پشتیوانی خێرا، کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری لە خەرتووم کۆنترۆڵ کردەوە.
سەرچاوەیەک لە سوپای سوودان بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ، ھێزەکانیان کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماریان لە خەرتووم لەژێر دەستی ھێزەکانی پشتیوانی خێرا دەرھێناوە و کۆنترۆڵیان کردووەتەوە.
ھاوکات سوپای سوودان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چەندین وێنەیان لەبارەی کۆنترۆڵکردنەوەی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە خەرتووم بڵاوکرووەتەوە.
هاوكات وەزیری ڕاگەیاندنی سوودان، خالید ئیعیسەر لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕاگەیاندووە: “دوای کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە خەرتووم لەلایەن ھێزەکانی سوپا کۆنترۆڵکرایەوە، ئاڵای وڵات لەسەر کۆشکەکە بەرزکرایەوە“.
تا ئێستا ھیچ ڕاگەیاندراوێک لەوبارەیەوە، لەلایەن ھێزەکانی پشتیوانی خێراوە بڵاونەکراوەتەوە.