گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كرێملن ) له نوێترین لێدوانی‌دا رایگه‌یاندووه ، پشتگیری خواستی ئاشتییانه‌ی ئێران ده‌كه‌ین بۆ چه‌كی ئه‌تۆمی كه بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا .
دوێنێ هه‌ینیی 21-3-2025 دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند، رووسیا پشتگیری پڕۆسه‌ی ئاشتیانه‌ی هه‌بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات بۆ ئێران ، ئه‌وان به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییان به‌باشی په‌ره پێداوه و پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیبش بوونه بۆ په‌ره‌پێدانی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانیان .
دیمیتری پیسکۆڤ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، چه‌كی ئه‌تۆمی بۆ پارێزگاری كردن بێت له خۆت شتێكی ڕه‌وایه ، به‌ڵام ببیته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر جیهان به ڕه‌وای نازانین و له‌گه‌ڵی نین ، ئه‌گه‌رچی خودی ئێران خۆیان رایان گه‌یاندووه كه به‌نیازی دروست كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی نین، كه ئێمه‌ش هه‌مان خواستمان هه‌یه .
دیمیتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا راشیگه‌یاندووه ، وردەکاریی قسەکانی ئێرانمان له باره‌ی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانیان وەرگرتووە و دڵنیاییان داوه کە بە دوای بە دەستهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە نینه ، ئه‌وه‌ش مایه‌ی پێزانینه و هه‌وڵه‌كان له‌بواری ئاشتی و له‌یه‌كتر گه‌شتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی زیاتر فه‌راهه‌م ده‌كات.
دیمیتری پیسکۆڤ ئاشكراشی كردووه ، له‌پاڵ پرسی وه‌ستانی شه‌ڕی ئۆكراین ، پرسی ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەوەرێکی سەرەکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بوو له هه‌فته‌ی ڕابردوودا، کە لە گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا جەختیان کرایه‌وه كه نابێت ئێران ببێتە پێگەیەک بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل .
ئه‌گه‌رچی تا ئیستا ئێران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی نه‌داوه‌ته‌وه بۆ دانوستان و ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی پرسی چه‌كی ئه‌تۆمی ، به‌ڵام له‌وه ده‌چێت هه‌وڵه‌كانی رووسیا و وڵاتانی ئه‌وڕووپا (فه‌ره‌نسا ، به‌ریتانیا ، ئه‌ڵمانیا ) ئاكامی باشی هه‌بێت بۆ دروست بوونی متمانه و له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا .