ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زانیاری دەربارەی پێکانەکەی نێیمار لە ساڵی 2014

دوای ئەوەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی ساڵی 2014ی وڵاتی بەڕازیل،هەردوو هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا و بەڕازیل ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە،کە ئەو کات نێـمار دا سێلڤا لاوێکی لێهاتوو بوو و سەرکردایەتی بەڕازیلی دەکرد لە
مۆندیالەکە.

بەڵام لەو یاریەدا ئەوەی نەدەبووایە ڕوو بدات ڕوویدا،نێیمار تووشی بەرکەوتنێکی توند بوو لەگەڵ یاریزانێکی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا و نەیتوانی بەردەوام بێت لە یاریەکە و خێرا ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا،لەبەر مەترسیداری پێکانەکەی.

نێیمار دەگێڕێتەوە و دەڵێ” دکتۆرەکەم هاتە لام وتی دوو هەواڵم پێیە،خۆش و ناخۆش،سەرەتا وتی ناخۆشەکەت بۆ باسدەکەم،کە مۆندیال بۆتۆ کۆتایی هاتووە،نێیماریش دەڵێ لەو ساتە زۆر خەمبار بووم و بە ساردیەوە وتمە دکتۆرەکە ئەی هەواڵە خۆشەکە چی بوو؟؟”
ئەویش وتی: چانست هەبوو،کە لێدانەکە دوو سانتیم سەروتر بووایە هەرگیز نەتدەتوانی تۆپی پێ بکەی،چونکە تووشی ئیفلیجی دەکردی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مەزارگەی سەیدە زەینەب لە سووریا دانەخراوە

یاسین

کورە شەهیدەك:دێ لپەرلەمانێ کوردستانێ خزمەتەکا زێدەتر بو لاوێن دەڤەرێ کەم

سەڵاح

لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت پارکی ڕەشکین دروست دەکرێت

یاسین