ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سووریا دەستی بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت کە هاوردەی عێراق دەکرا

 

هێزە ئەمنییەکانی سووریا دەستیان بەسەر بارێکی گەورەی ماددەی هۆشبەردا گرت کە بەرەو عێراق دەهات، هەروەها بازرگانەکانیش دەستگیرکران، ئەمەش دووەم ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەردا گرتنی ماددە هۆشبەرەکانە لەنێوان هەردوو وڵاتدا لە ماوەی هەفتەیەکدا.

پارێزگاری حەلەب لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا بڵاویکردەوە، “بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی حەلەب، دەستیان بەسەر بارێکی گەورەی ماددەی هۆشبەردا گرتووە کە لە ڕێگەدا بووە بەرەو عێراق، هەروەها تۆمەتبارەکانیشی دەستگیرکردووە”.

یەکشەممەی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی عێراق دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە تۆنێک و 100 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆنیان راگەیاند، کە لە ڕێگەی تورکییەوە هاتبووە سووریا و لەوێشەوە بۆ عێراق، ئەمەش گەورەترین بڕی ماددەی هۆشبەر بووە لە چەند ساڵی رابردوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەکارهێنەرانی ChatGPT دەتوانن بە خۆڕایی وێنە دروست بکەن

یاسین

سووریا پێشوازی لە سەردانی سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆی تورکیا دەکات

سەڵاح

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پرسه‌ی سه‌رۆكی ئێران ده‌كات

یاسین