ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوپای ئیسرائیل كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی حزبوڵای راگه‌یاند

 

سوپای ئیسرائیل كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازیی حزبوڵای لوبنانی له‌ بۆردومانێكی ئاسمانیدا ڕاگه‌یاند.

سوپای ئیسرائیل ئاشكرای كردووه‌، كه‌ ره‌زوان سه‌لیم عه‌وازه‌، فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵا، له‌ بۆردومانێكی ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سوه‌ر له‌ باشووری لوبنان كوژرا.

جارێكی تر شه‌ڕ له‌ نێوان حزبوڵای لوبنانی و سوپای ئیسرائیل ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه، ناوه‌ناوه‌ حزبوڵای لوبنانی باكووری ئیسرائیل بۆردومان ده‌كه‌ن و سوپای ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان ده‌كه‌ن و دوێنێ شه‌ممه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل چه‌ندین ناوچه‌ له‌ لوبنان بۆردومان كران، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ لوبنانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرابوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

قاچاخچیەکان لە ترسی گیرانیان کۆچبەرانی نایاسایی دەخەنە دەریاوە

یاسین

جامی یۆرۆ.. هۆڵەندا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە پۆڵەندا هێنا

یاسین