لە سەنتەری پارێزگای دهۆک تاقیکردنەوەی گووشار لەسەر تۆڕەکانی کارەبا بەڕێوە دەچێت و لە نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەوە تا رۆژی چوارشەم بۆ ماوەی 72 کاتژمێر بە بەردەوامی کارەبا دەبێت.
ئامانجی تاقیکردنەوەکە، دەستنیشانکردنی گرفتەکانی کارەبا لە هەردوو سێکتەری گواستنەوە و دابەشکردنە.
لە قۆناخەکانی دواتردا، تاقیکردنەوە گووشاری سەر تۆڕەکانی کارەبا لە قەزاکانی دیکەی پارێزگای دهۆک بەڕێوە دەچێت.