ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینێکی کەمی تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (71) دۆلار و (87) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو 29 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (68) دۆلار و (3) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 25 سەنت دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی شەو دێربی ئۆڵۆمپیکۆ بەڕێوە دەچێت

یاسین

لالیگا.. ریال بە چوار گۆڵ وەڵامی تاکە گۆڵەکەی ئیسپانیۆل دایەوە

یاسین

ئێران لە بەرانبەر ئیسرائیلدا بە توندی پشتگیریی حزبوڵڵای لوبنان دەکات

سەڵاح