ئەمڕۆ دوشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەڕێژەی 1% بەرزبوەوە و هەر ئۆنسەیەک 3025.12 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەپێی داتاکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمریکا بە ڕێژەی 0.3% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 3030.70 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
نیگەرانییەکان لەبارەی باجەکانی دۆناڵد ترەمپ، چاوەڕوانییەکانی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود لەلایەن بانکی فیدراڵی، لە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی زێڕن.