ده‌سته‌ى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق بڕیار ده‌ددات به ڕێکخستنی کاری کەسایەتییە ناودارەکان و دروستکەرانی ناوەڕۆک له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕادەگەیەنێت و نرخى ناو تۆمارکردن دیاری دەکات.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى ده‌سته‌ى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق بۆ هه‌ر كه‌سێك كه له یه‌كێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر لە 5 ملیۆن فۆڵۆوەرى هه‌یه، ده‌بێت ساڵانە یه‌ك ملیۆن دیناری عێراقی، بدات.
هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر كه‌سێك لە 3 بۆ 5 ملیۆن فۆڵۆوەرى ه8ه‌بێت، پێویسته ساڵانە 850 هەزار دیناری عێراقی، بدات.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، هه‌ر كه‌سێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لە 1 بۆ 3 ملیۆن فۆڵۆوەرى هه‌بێت، ده‌بێت ساڵانە بڕى 650 هەزار دیناری عێراقی بدات.
بۆ ئه‌وانه‌ش كه لە 500 هەزارەوە بۆ 1 ملیۆن فۆڵۆوەریان هه‌یه، ساڵانە ده‌بێت بڕى 450 هەزار دیناری عێراقی، بده‌ن و ئه‌وانه‌ش كه لە 100 هەزارەوە بۆ 500 هەزار فۆڵۆوەریان هه‌یه، پێویسته ساڵانە بڕى250 هەزار بۆ 350 هەزار دیناری عێراقی، بده‌ن.