ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەنابەرێکی عێراقی بەشێوەیەکی سەیر خۆی لە دیپۆرتکردنەوە دەپارێزێت

 

میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایان کرد، کۆچبەرێکی عێراقی لە دیپۆرتکردنەوە ڕزگاری بووە دوای ئەوەی بانگەشەی بزرکردنی مۆبایل و ناسنامەکەی کردووە، چونکە گوتیەتی، لە عێراق دەستگیر دەکرێت بەهۆی ئەوەی ‘پرسیاری وزارییەکانی’ دزەپێکردووە بۆ بازرگانێک.

ئەو پەنابەرە لەبەردەم دادگای کۆچبەران قسەی کرد و ڕایگەیاند، ژمارەی تەلەفۆنی خێزانەکەی لەبیر نەماوە، بەمەش ناتوانێت ناسنامەکانی دەربهێنێتەوە و بگەڕێتەوە عێراق، هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە، هەڕەشەی دەستگیرکردنی لێ کراوە لە عێراق، پێش ئەوەی بیتە بەریتانیا.

لەو کاتەدا وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا داواکارییەکەی قبوڵکردووە بۆ مانەوە لە بەریتانیا، سەرەڕای یەک نەبوونی قسەکانی لەکاتی گوتە لی وەرگرتنی، چونکە پێشتر گوتبووی ناسنامەکەی لەکاتی هاتنی بۆ بەریتانیا فڕێداوە، بەڵام دواتر بە بەرپرسانی بەریتانیای ڕاگەیاندووە، ناسنامەکەی لە عێراق لە عێراق بەجێهێشتووە.

هەرچەندە داواکاریی بۆ ڕەتکردنەوەی دیپۆرتکردنەوەکەی لەلایەن دادگای باڵای کۆچبەرانەوە قبوڵکرا و جارێکی دیکە تانەکەی ئەو پەنابەرە لەلایەن دادگایەکی نوێوە گوێی لێدەگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پریمەرلیگی ئینگلتەڕادا،دێربی شاری مانچستەر بەڕێوەدەچێت

یاسین

شەپۆڵێكی دیكەی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین