ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کارەبای سلێمانی: 157هەزار هاوبەش قەرزاری کارەبان

 

بەرێوەبەرایەتیی کارەبای  سلێمانی، ئاشکرای دەکات، لە سنووری سلێمانی157 هەزار هاوبەش قەرزاری کارەبان و زیاتر لە 83 هەزاریان قەرزی هەریەکەیان 2 بۆ 5 ملیۆن دینارە و دەیان هاوبەشیش قەرزەکانیان سەرووی 10 ملیۆن دینارە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24/3/2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بڵاوی کردەوە، لە سنووری بەڕێوبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی 362.526 هاوبەشی كارەبا هەن و لەو ژمارەیەش 85 هەزار و 50 هاوبەشیش هیچ قەرزكیان لا نییە و تەنیا 133 هاوبەشی كارەباش سەروو 10 ملیۆن دینار قەرزارن.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەپێی ئامار و داتاكانی بەشی كاروباری وزەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا، لە سنووری هەردوو بەرێوەبەرایەتی 362.526 هەزار هاوبەشی كارەبا هەیە، كە 299774 هاوبەشی ماڵان و (46439) هاوبەشی بارزگانی و 714 هاوبەشی پیشەسازی و 12553 هاوبەشی كشتوكاڵی 3046 هاوبەشی میری.

کارەبای سلێمانی جەختی کردووەتەوە، هەر بەپێی داتاكان 85.050 هاوبەشی كارەبا هیچ قەرزێكیان لا نییە و 58467 هاوبەش كەمتر لە  100 هەزر دینار قەرزارن، 83477 هاوبەش 2 بۆ 5 ملیۆن قەرزان، 15.156 هاوبەش 5 بۆ 10 ملیۆن قەرزان، 133 هاوبەشیش سەروو 10 ملیۆن قەرزارن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 10ـمان ڕادەستی بەغدا كرد

سەڵاح

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا

سەڵاح

له‌ عێراق ‌چەندین بانك و كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو بە كاری نایاساییه‌وه تێوه‌ گلاون

یاسین