ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عودەی عەبدولهادی: زیاتر لە 2000 داعشی عێراقی لە سووریا هەن

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 24-3-2025، عودەی عەبدولهادی، سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح، ڕایگەیاند، زیاتر لە 2000 تیرۆریستی بە ڕەگەز عێراقی لە سووریا هەن و سەر بە چەند ڕێکخراوێکی توندڕەون. ئەمەش دەبنە سەرچاوەی مەترسی بۆ وڵاتەکەیان.

عودەی عەبدولهادی، لە لێدوانێکیدا بە میدیایەکی ناوخۆی گوت: “دوای ئازادکردنی شارەکانی عێراق، بەتایبەت لە ڕۆژئاوای وڵات تاوەکوو گەیشتە نەینەوا و ناوچەکانی دیکە، ژمارەیەک سەرکردە و چەکدارانی داعش ڕوویان لە سووریا کرد، دواتریش لەگەڵ هەزاران چەکدارانی بیانی دیکەی داعش لە کەمپی هۆل نیشتەجێ کراون.”

ڕوونیشی کردەوە، “لە ئێستا داعش لەچەند ناوچەیەکی سووریا چالاکییەکانیان زیادی کردووە، بەتایبەتی لە بیابانی حمس و دێرەزوور و ناوچەکانی دیکە. بۆیە هەوڵەکانی حکوومەت و ئاسایشی سنووری عێراقی لەگەڵ سووریا بڕیارێکی ژیرانەیە و ئێمە پشتیوانی لێدەکەین، هەروەها دەبێت لە ئامادەباشی دابین بۆ ڕووبەڕووبەنەوەی هەر یالنگارییەکی ئەمنی.”

عودەی گوتیشی: “کارتی تیرۆر وەک یەکێک لەو کارتانە دەمێنێتەوە، کە لەلایەن هەندێک دەزگای هەواڵگری نێودەوڵەتییەوە بەکار دەهێنرێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، ئەمەش بەهۆی ئیستغلالکردنی ناسەقامگیری ئاسایشی وڵاتان و دروستکردنی دۆخی دڵەڕاوکێ دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاستی هەناردەی مافووری دستچنی ئێران لە ماوەی ٧ساڵدا ١٠ هێندە دابەزیوە

سەڵاح

وتاری سەرۆك بارزانی لە كەرنەڤاڵی جەماوەری هەولێر

یاسین

کوردانی ڕوسیا جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێ بەرز ڕادەگرن

یاسین