ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گەندەڵییەكی كەرتی نەوتی عێراق ئاشكرا دەبێت

 

كەناڵی (ئەلسۆمەرییە)ی عێراقی گەندەڵییەكی گەورەی كەرتی نەوتی عێراق بڵاو دەكاتەوە كە بەهاكەی 4.5 ملیۆن دۆلارە.

كەناڵەكە ئاشكرای كردووە، گرێبەستێك لە كێڵگەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی بەغدا ئاشكرا بووە، كە گرێبەستێكیان بۆ دابینكردنی خواردن بە بڕی 4 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار كردووە، ئەوەش دە هێندەی نرخی ڕاستەقینەی خۆیەتی.

كەناڵەكە باسی لەوە كردووە، كۆمپانیای EBSی چینی كە لە كێڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەغدا كار دەكات، ساڵانە كێبەركێی دابینكردنی خواردن دەخاتە كەمكردنی ئاشكراوە، تاكوو خواردنی چینی بۆ كۆمپانیاكە دابین بكرێ، ئەمەش ساڵانە پێویستیی بە 71 هەزار دۆلارە.

ماوەیەك پێش ئێستا گرێبەستەكە دراوەتە كۆمپانیایەك و نەخراوەتە كەمكردنەوەی ئاشكرا، بەوەش 4.5 ملیۆن دۆلاری ساڵانە تێچووی ئەو گرێبەستەیە، كە خۆی 71 هەزار دۆلاری تێدەچێ.

ئەمە لە كاتێكدایە كە فڕۆكە چینییەكان بەردەوام خواردن و پێداویستییەكان بۆ كارمەندانیان لە عێراق دەگوازنەوە و پێویست بەوە ناكات لە عێراقدا خواردنەكانیان بۆ دابین بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەیاد حاجی نامیق: كار بۆ ده‌ركردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌م

یاسین

پێنج سەد کەس دادەمەزێندرێن

یاسین

پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێ کردنی هێرشەکانی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە

یاسین